بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا رایگەیاند کە هێزەکانیان توانیویانە باندێک قاچاخچی چەک و تەقەمەنی بدۆزنەوە کە لە گەڵ گرووپە تیرۆریستە دژە شۆرشەکان و دەزگای هەواڵگری بیانیدا کاریان کردووە.
ئەم باندە لە کاتی دزە کردنیان بۆ ناو سنووری باکووری رۆژاوای وڵات لە ناوچەی سنووریدا کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی قەرارگە.
لەم ئۆپراسیۆنەدا نۆپارچە چەکی شەڕ ژێ سە و رێژەیەکی زۆر تەقەمەنی دۆزراوەتەوە.
Your Comment